بۆ هەڵسەنگاندنی کازمی هێشتا زووە

0

ئەسعەد مواردی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی پێشوو رایدەگەیەنێت، ئەگەر کازمی پێشت بە گفتوگۆ ببەستێت لە چوارچێوەی دەستوور بە دڵنیاییەوە حکومەتێی سەرکەوتوو دەبێ. دەشڵێت ”هێشتا زووە بۆ هەڵسەنگاندنی مامەڵەی کازمی”.

رەوتی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتەکەی کازمی بەردەوامە و ئەگەری زۆرە جیاواز لە کابینەکانی پێشوو رێککەتن لەگەڵ ئەم کابینەیە لەسەر سەرجەم کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. بۆیە بۆ هەڵسەنگاندنی کازمی هێشتا زووە و دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆکان بکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، د. ئەشواق جاف، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا رایگەیاند: ئەگەر کازمی پێشت بە گفتوگۆ ببەستێت و وەفدی هەرێم و بەغدا بە لە سەر مێزی گفتوگۆ بە داتا دانیشتن و لە چوارچێوەی دەستوور بە دڵنیاییەوە حکومەتێی سەرکەوتوو دەبێ، بەڵام ئەگەر لە سەر سیاسەتی رابردوو وەکو ئەوانەی پێشوو ببێت، ئەوە مانای ئەوەیە کێشەکان بە هەڵّاسراوی دەمێنێتەوە.

ئەشواق جاف دەشڵێت، هەرێی کوردستان هیچی زیاتر لەوەی لە دەستووردا هاتووە ناوێت و داوا ناکات، بەڵکو تەنها ئەوەی لە دەستووردا هاتووە و کەمتریش قبووڵ ناکات.

لەبارەی هەڵسەنگاندنی مامەڵەی کازمی لەگەڵ هەرێم، ئەشواق جاف گوتی ”هێشتا دوو لایەن لە گفتوگۆدان و هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، بۆیە هێشتا زووە بۆ هەڵسەنگاندنی حکومەتی کازمی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com