نێچیرڤان بارزانی و چۆی کوانژین لێکەوتەکانی کۆرۆنا تاوتوێ دەکەن

0

نوچە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تاوتوێکرد.

رۆژی چوارشەممە 2020/07/29 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چۆی کوانژین، کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان باسیان لە لێکەوتە ئابوورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی کرد.

ئەزموونی کۆریای باشوور لە چۆنیەتیی هەڵسوکەتکردنی لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانیان بوو.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کرد و جەختیان لە هاوکاریی دوولایەنە کردەوە.

هاوکات هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە دەرفەتی کار و وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیاکانی کۆریا لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێنرێت.

کۆنسوڵی گشتیی کۆریا ستایشی ئەو هەوڵانەی هەرێمی کوردستانی کرد کە بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا داویەتی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com