گۆڕان: لە تیمی حکومەتمان رازین

0

ئەسعەد مورادی

بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ئێمەش لە تیمی حکومەتمان بە هەموو شێوەیەک رازین.

بزووتنەوەی گۆڕان لەم کابینە بە رێککەوتن لە گەڵ پارتی بەشداری حکومەتیان کرد و چوار وەزیری هەیە و بە گوتەی خۆیان هەوڵی تەواو دەدەن، کە یاسای چاکسازی لە هەموو سێکتەرەکان بچەسپێنن.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، هێمن شێخانی، بەرپرسی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر، لەبارەی هەڵسەنگاندنی ئەدای وەزیرەکانیان لەم کابینەیە رایگەیاند: وەزرەکانی ئێمە ئەو دەسەڵاتەی پێیاندراوە و ئەو کەرەسەیەی لە بەردەستیاندایە، کاری خۆیان کردووە و ئێمەش لە تیمی حکومەتمان بە هەمووشێوەیەک رازین.

هێمن شێخانی دەشڵێت، ئەوە نییە کە کارەکانی تیمی حکومەتی ئێمە بە تەواوەتی چوبێتە خزمەت خەڵک و توانیبێتیان گۆڕانکاری گەورە بکەن، بەڵام بە پێی ئەو دەسەڵاتەی، کە هەیانە خۆنەویستانە کارەکانی خۆیان کردووە، هەروەها هەندێک بڕیار هەی ەپەیوەدی بەوانەوە نییە و پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە. بە تایەبت سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com