کاتی سەردانکردنی چاکسازییەکانی هەرێم ڕاگەیێندرا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەردانکردنی چاکسازییەکانی هەرێم بەشێوەیەکی سنوردار لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانەوە دەستپێدەکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. ئاری بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە سەردانکردنی بەندکراوان لە ڕۆژانی جەژن، ڕایگەیاند”سەردانی کردن بۆ لای بەندکراوان و ڕاگیراوانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە ١-٨-٢٠٢٠، کە دەکاتە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان، بەشێوەیەکی سنوردار و بەڕەچاوکردنی خۆپارێزی تەواو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێدەکاتەوە”.  

بەرێوەبەری گشتی جاکسازییەکانی هەرێم، روونیدەکاتەوە”ماوەیەکی زۆرە سەردانکردن بۆ لای بەندکراوانی جاکسازییەکانی هەرێم ڕاگیراوە، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەو ڕێکارانەش بۆئەوەیە کە فەوزا لە چاکسازییەکاندا دروست نەبێت و ئەو بەرنامەیەی، کە داماننابوو بیان پارێزین لێمان تێک نەچێت”.

ناوبراو ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو بەرنامەیەی کە لە چاکسازییەکاندا دانراون بەشێوەیەکی مەرج دار دانراوە و بەڕێوەبەرایەتی هەر پارێزگایەکیش بەپێی پلان و بەرنامەی تایبەتی خۆی، شێوازی سەردانی کردن بۆ لای بەندکراوان لە چاکسازییەکەی خۆی ڕێکدەخات. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com