بڕیار لەسەر شوێنە گەشتیاییەکان بۆ رۆژانی جەژن راگەیێندرا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گەشتو گوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بۆ ڕۆژانی جەژن بڕیاری کردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکانیان داوە.

ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان، بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، شوێنە گەشتیارییەکان و چەند شوێنێکی تر داخراون، سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە و پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ڕۆژانی جەژن سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتو گوزاری هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە کردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێم، ڕایگەیاند”دەسەڵاتی کردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان لە ڕۆژانی جەژن و ڕۆژانی ئاسایی، لە دەسەڵاتی ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە، هەرپارێزگایەک  چ ڕێکارێک بۆ کردنەوەی و داخستنی ئەوشوێنانە دەگرێتەبەر”.

گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بڕیاری کردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان دراوە، جگە لەو شوێنانەی کە پێشتر قەدەغە کرابوون، وەک هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕان و شوێنەکانی مەی خوادنەوەی بە کۆمەڵ و نێرگەلە کێشان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com