کۆمپانیایەکی ئەمریکی گرێبەستی نەوت لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان واژۆ دەکات

0

نوچە

کۆمپانیایەکی ئەمریکی گرێبەستێکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان واژۆکردووە، کە تایبەتە بە پەرەپێدان، فراوانکردن و دەرهێنانی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە پارێزگارییان لێدەکرێت.

واژۆکردنی گرێبەستەکە لەسەر پێشنیازی ئیدارەی ترەمپ بووە کە هانی پەرەدان و فراوانکردنی تواناکانی کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەدات.

کۆمپانیای دێلتا کریسانت ئینێرژی لە ویلایەتی دیلاوەری ئەمریکایە و بەگوێرەی یاسا بازرگانییەکانی ئەو ویلایەتە، گرێبەستی پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوا دەدات؛ ئاماژەی بەوە کردووە کە ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆکانی تایبەت بە واژۆکردنی گرێبەستەکە کراون، تاوەکو دواجار کۆمپانیاکە مۆڵەتی ناسراو بە ئۆفاک لە ویلایەتەکەی وەرگرتووە بۆئەوەی لە سووریا کار بکات.

بەپێی ئاژانسی مۆنیتەر لایەنی ئەمریکی، تورکیا و رووسیای لە گرێبەستەکە ئاگادارکردووەتەوە و هەردوولاش ناڕەزایەتییان پیشان نەداوە.

هەروەها مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتەیەکدا لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، کۆمپانیایەکی نەوتیی وڵاتەکەی، رێککەوتنێکی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، واژۆ کردووە.

رێککەوتنەکە بۆ دەرهێنانی نەوت و پەرەپێدن بە کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەیە لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکە، بەڵام ناوی کۆمپانیاکە ئاشکرا نەکراوە.

لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی رایگەیاندووە، لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە قسەی کردووە و باسی رێککەوتنەکەی کردووە.

مایک پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، واژۆکردنی رێککەوتنەکە ماوەیەکی درێژی خایاندووە و ئێستا لە کاتی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com