دواى ئه‌وه‌ى له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو به‌وه تۆمه‌تبار كرا پشتى له كورد كردووه، حكوومه‌تى تره‌مپ ره‌زامه‌ندى داوه كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رۆژئاواى كوردستان بكه‌ن و رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نیش ده‌ڵێ، ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوى ئه‌مریكایه بۆ ئیعترافكردن به ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌رى كوردى له سووریا.
به‌رپرسانى ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م كۆنگرێس ئاشكرایان كردووه، كۆمپانیاى دیلتا كریسنتى ئه‌مریكى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر كردووه له رۆژئاواى كوردستان، بۆئه‌وه‌ى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى ئه‌وێ پێشبخات.
له‌ڕووى سیاسییه‌وه ئه‌و گرێبه‌سته ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى له‌سه‌ر ئاستى جیهان هه‌بووه، چونكه به یه‌كه‌م هه‌نگاوى حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ داده‌نرێت بۆ دانپێنان به ده‌سه‌ڵاتى كوردى له رۆژئاواى كوردستان.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ باسى له‌وه كردووه، ئه‌و گرێبه‌سته له كاتێكدایه كه حكوومه‌تى ئه‌مریكا یاساى سزادانى به‌سه‌ر سووریا سه‌پاندووه، كه به یاساى سیزه‌ر ده‌ناسرێت، بۆیه ده‌بێت وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا ناوچه كوردییه‌كان له ناوچه‌كانى تر جیا بكه‌نه‌وه.
به تایبه‌تى كاتێك ئه‌و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ واژوو كردووه، بۆیه رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوى حكوومه‌تى تره‌مپ به ده‌سه‌ڵاتى كوردى له‌و ناوچه‌یه‌ى كورد به رۆژئاواى وڵاته‌كه‌ى خۆى ده‌زانێ و له ئه‌ده‌بیاتى جیهانیش به “رۆژهه‌ڵاتى فوڕات” ده‌ناسرێت.
له شه‌شى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوودا، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌یش وایكرد سوپاى توركیا هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك داگیر بكات، به‌ڵام به‌هۆى ره‌خنه‌یه‌كى زۆره‌وه كه له ناوه‌ندى سیاسى ئه‌مریكا دروست بوو، تره‌مپ جارێكى تر هێزى ره‌وانه‌ى رۆژئاواى كوردستان كرده‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى كورد له ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر ئه‌و كات ئه‌مریكایان به پشتكردنه كورد تۆمه‌تبار كرد، به‌ڵام دواتر به‌رپرسانى ئه‌مریكا رایانگه‌یاند ئه‌وان رێگه به هێزه كوردییه‌كان ده‌ده‌ن، داهاتى نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات بۆ ده‌سه‌ڵاتى خۆیان خه‌رج بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرته‌كه‌ى،كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، پێشبینى ده‌كات ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مریكا هه‌ر یه‌كه له سووریا و توركیا توڕه بكات.