لە عێراق زەنگی مەترسی لێدرا

0

نوچە-بغداد الیوم

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمرۆ شەممە ١ی ئاگۆست، دوای ئەوەی پشتڕاستی کردەوە، کە ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوە دایە، زەنگی مەترسی لێدا.

حازم الجمیلی، جێگری وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەم بارەوە گوتی: بە پێچەوانەی پێشبینی و چاوەروانییەکان، ڕێژەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدانەکان بە هۆی پەتای کۆرۆناوە تا دی بەرز دەبێتەوە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان.

بە گوتەی جێگری وەزارەتی تەندروستی عێراق، تەنها لە رۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٣ هەزار حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە و ئەمەش زەنگی مەترسییە بۆ سەر عێراق.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی ڕابردوو ٧٠ تووشبووی دیکە لە عێراق گیانیان لە دەستدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com