رێکخراوی تەندروستی جیهانی ستایشی سعودیە دەکات

0

نوچە-لبیان

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە سعودیە دەکات و هاوکات ستایشی هەوڵەکانی سعودیە دەکات بۆ رەچاوکردنی پرۆتۆکولە تەندروستییەکان.

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە پەیامیکدا، کە ئاراستەی کردووە، دەڵێت: بە بۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی سەرتاسەری جیهان دەکەم. بە تایبەت سپاسی سعودیە دەکەم، کە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی حەج، رێنماییە تەندروستییەکانی لە بەرچاو گرتووە.

بە گوتەی ئادهانۆم، سعودیە نیشانی دا، کە وڵاتانی جیهانی لەم دۆخەی ئێستا، کە جیهان لەگەڵ قەیرانی کۆرۆنا ڕووبەڕوو بۆتەوە، دەتوانێ هەنگاوی جددی هەڵبگرێ و خۆی لەگەڵ دۆخەکە بگونجێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com