شرۆڤەکارێی سیاسی: سەدر هیچ ئاراستەیەکی دیاریکراوی نییە

0

ئەسعەد مورادی

شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، رەوتی سەدر هیچ هێڵێکی ئاشکرای نییە و ئەو کۆنترۆڵەی، کە پێشتر هەیبوو بەسەر شەقامدا لەدەستی داوە.

محه‌مه‌د ساڵح عیراقى، گوته‌بێژى موقته‌دا سه‌در، دوێنێ سێشەممە 11-8-2020 بڵاویكردوه‌ته‌وه‌. بەپێی قسەکانی گوتەبێژی سەدر، موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتى سه‌در، كه‌ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانی عیراقی هه‌یه‌، مۆڵه‌تی 100 رۆژ ده‌داته‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ دیاركردنى سوربوونى له‌سه‌ر كاره‌كانى.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عەبدولسەلام بەرواری، شرۆڤەکاری سیاسی، لەبارەی دیاری کردنی مۆڵه‌تی 100 رۆژ بۆ كازمى، رایگەیاند: ئەوانەی پەیوەستن بە ئێرانەوە یان بۆ مەرامی پۆپۆلیستی لە ژێر دروشمی نیشتیمان پەروەری و هەڵمەتی دەرکردنی بڕیاری پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان و بابەتی دیکە بەردەوام دەبن، بەڵام ئەم بڕیارەی موقتەدا سەدر نە یەک جارە و نە ئاخرین جاریش دەبێت.

عەبدولسەلام بەرواری دەشڵێت، ئەو هەموو دیاری کردنی مۆڵەتانەی سەدر بۆ 50 رۆژە و 100 رۆژە بووەتە کارێکی رۆژانە و تەنیا هەستی خەڵک دەورووژێنێ و سەدر هیچ هێڵ ئاشکرا و ئاراستەیەکی دیاریکراوی نییە، کە بڵێین ئەمە بۆچوونی سەدرە، هەرجارە و لە ئاوازێک دەخوێنێت، بۆیە ئەوەش وەک هەوڵەکانی پێشوویەتی.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە ئاماژە بەوە دەکات، لەوەتی داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی کرد، پێش زیاتر لە ساڵێک و خەڵک بە هانایەوە نەهات، لە دوای ئەوەوە رێبەری رەوتی سەدر ئەو کۆنترۆڵەی، کە پێشتر هەیبوو بەسەر شەقامدا لەدەستی دا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com