پەرلەمانتارێک: هەڵبژاردنی پێشوەختە گونجاو نییە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو حزبانەی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن، ئەوانەن، کە تائێستاش زۆرینەی پارتییان پێ هەزم نەبووە.

بەهۆی هاتنی پەتای کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و بڕینی پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، تووشی قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە و ناتوانێت مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات، کە ئەمەش کیشەی بۆ حکومەتی هەرێم درووستکردووە، بەشێک لەلایەنەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمە یان قۆستووەتەوە و وەک بانگەشەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان بەکاری دەهێنن.                                                                               

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، سەعید مستەفا هەرکی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە داواکاری هەندێک لایەن بۆ هەڵبژاردنی پیشوەختە لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشوەختە لە هەرێمی کوردستان گونجاو نییە، چونکە دۆخی دارایی حکومەتی هەرێم لەو پەڕی خراپیدایە، ئەو حزبانەشی دەیانەوێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت، ئەو حزبانەن، کە تائێستاش زۆرینەی پارتی دیموکراتیان پێ هەرس نەبووە”.         

پەرلەمانتارەکەی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت “ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بنەمای خۆی هەیە، ئەو کیشانەی حکومەتی هەرێم هەیەتی، داراییە. ئەمەش نەنها کیشەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو ئەمە کێشەیەکی گشتییە و ڕووبەڕووی هەموو وڵاتانی جیهان بووەتەوە”.  

هەرکی، جەختیشیکردەوە و گوتی “کێشەی ئێستای حکومەتی هەرێم، دوو شتی سەرەکییە، یەکەمیان پرسی داراییەکەیەتی، کە خەریکە لەگەڵ بەغدا دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی؛ دووەمیان میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، کە بۆ ئەمەش حکومەتی هەرێم هەنگاوی جددی ناوە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com