داوای سەربەخۆیی دەکەنەوە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

بە پێی ئەنجامی نوێترین ڕاپرسییەک، کە ئەنجام دراوە، گەلی سکۆتلەند زیاتر لە هەموو کاتێک حەزی جیابوونەوە و سەربەخۆییان لە بەریتانیا تێدا دەبیندرێ.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە دواترین ڕاپرسی، کە لە لایەن رێکخراوی یوگاڤ ئەنجام دراوە، ئاماژەی بە ئەنجامەکانی کردووە.

بە گوێرەی ڕاپرسییەکە، لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەڵوێست و ویستی سکۆتلەندییەکان بۆ جیابوونەوە لە بەریتانیا توندتر بووە.

گشتپرسی جیابوونەوەی سکۆتلەند لە بەریتانیا، لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامێکی بە داوە نەبوو و نزیک بە ٥٥% دانیشتوانی سکۆتلەند دژایەتی جیابوونەوەیان کرد.

بەڵام ئەنجامی ئەم ڕاپرسییەی دوایی دەریدەخات، کە ٥٣% لە سکۆتلەندیەکان دەنگ بە جیابوونەوە دەدەن. ئەم راپرسییە ڕەنگە پەیامێکی گرنگ بدات بە سەرانی سکۆتلەندا، تاکوو ئامادەکاری و هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامدانی گشتپرسییەکی دیکە بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com