ئەمریکا هاوپەیمانانی حزبوڵڵا سزا دەدات

0

نوچە-وۆڵ ستریت جۆرناڵ

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات، کە ئەمریکا هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی دوای تەقینەوەکەی بەیروت، لە پلانیدایە بە رێگەی قەرزی نێودەوڵەتی و دانانی سزا و گەمارۆی ئامانجدار، زەمینە بۆ پەراوێزخستنی حزبوڵڵای لوبنان و گۆڕانکاری سیاسی لە لوبنان فەراهەم بکات.

ڕۆژنامەکە بە پشت بەستن بە لێدوان و زانیاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکا، نووسیویەتی: هاوکات لەگەڵ تەرخان کردنی یارمەتی چەند ملیار دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی لوبنان، واشنتۆن دەیهەوی لوبنان ناچار بکات ئاراستەی سیاسی خۆی بگۆڕێت.

بە گوێرەی ئەم پلانەی ئەمریکا، هاوپەیمانانی حزبوڵڵای لوبنان لە لایەن ئەمریکاوە سزا دەدرێن و گەمارۆیان دەخرێتە سەر.

لە ئیستادا کێشمەکێشمی سیاسی  لە لوبنان  بۆ بە دەستەوەگرتنی دەسەڵات دەستیپێکردووە.

چاوەدێرانی سیاسی پێشبینی دەکەن، بەر لە مانگی سێپتەمبەر کابینەی نوێی حکومەت لەم وڵاتە پێکبهێنرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com