پەکەکە: لە بۆردوومانەکە سەرکردەیەکمان گیانی لەدەستدا

0

پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە ناسنامەی ئەو سەرکردەیەی ئاشکراکرد، کە رۆژی سێشەممە لە بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان کوژرا.  

ئەو گەریلایە ناوی مورات کالکۆیە، ناسناوی عەگیت گارزان، بووە و بەرپرسی خواکوڕکی پەکەکە بووە. پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 11-8- 2020 لە ناوچەی برادۆست، كاتێك هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە حكومەتی عێراق سەرقاڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بوون، کە لە خاڵە سنوورییەکان دروستببوون بە مەبەستی دوورخستنەوەی هەڕەشەی شەڕ لە دانیشتووانی ناوچەكە، لەلایەن فڕۆكەیەكی توركیاوە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكەی پاسەوانی سنوور کرایە ئامانج.

لە ئەنجامی هێرشەکەی تورکیا، دوو فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنوور و فەرماندەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان گیانیان لەدەستدا و فەرماندەیەکی دیکە و دوو سەربازی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و کارمەندێکی هەواڵگری عێراق برینداربوون.

بەپێی راگەیێندراوەکەی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە کە باڵی سەربازیی پەکەکەن، موراد کالکۆ لە قارسی باکووری کوردستان لە 1975 لەدایکبووە و “لە ساڵی 1993وە بووەتە پەیوەندی بە ریزەکانی پەکەکە کردووە”. 

موراد قەرەیلان و عەگیت گارزان
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com