كازمی: سێ سەرۆكایەتییەكە لەبارەی هەڵبژاردن گەیشتوونەتە رێككەوتن

0

نوچە

سەرۆكی وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتی پەرلەمان رێككەوتوون لەسەر دەنگدان بە یاسای هەڵبژاردنەكان و تێپەڕاندنی لە پەرلەمان.

مستەفا كازمی، سەرۆكی وەزیرانی عیراق، دوای كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی كابینەكەی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە لەگەڵ سەركۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رێككەوتوون لەسەر دەنگدان بەیاسای هەڵبژاردنەكان لە یەكەم دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و ناردنی بۆ سەركۆمار بەمەبەستی پەسەند كردنی.

كازمی دەشڵێت، كار دەكەن تاوەكو چارەسەرێكی گونجاو بۆ بۆشایی دادگای فیدراڵی بدۆزنەوە تاوكو ببێتە چارەسەری پرسی بونی مەرجی كاركردنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان.

سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەشكردووە، كە تاوەكو هەڵبژاردنی داهاتوو ببێتە جێی متمانە پێویستییان بە هەماهەنگی نەتەوەیەكگرتووەكان هەیە بۆ سەرپەرشتیكردنی پڕۆسەكە.

کازمی ئاماژەی بەوەش کردووە “پێویستە هەڵەكانی رابردوو لە هەڵبژاردنی داهاتوو دووبارە نەكەینەوە و پێویستە كارێك بكەین كە هاوڵاتییان متمانەیان بە هەڵبژاردنەكە هەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com