نەتانیاهۆ بە نهێنی سەردانی ئیمارات دەکات

0

نوچە-میدیاکانی ئیسرائیل

دوای ئەوەی، کە ڕۆژی ڕابردوو رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات ڕاگەیێندرا، میدیاکانی ئیسرائیلی نهێنی زیاتر لە بارەی ئەم رێککەوتنە بڵاو دەکەنەوە.

میدیاکانی ئیسرائیلی ئاشكرای دەکەن، لە دوو ساڵی ڕابردوودا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوو جار بە نهێنی سەردانی ئیماراتی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵآی ئەم وڵاتە دیدار و گفتوگۆی ئەنجام داوە.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی، کە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردۆتەوە، نەتانیاهۆ لەم سەردانی بۆ ئیسرائیل بە چەندین کاتژمێر لەگەڵ لایەنی ئیماراتی کۆبۆتەوە.

لە سەردانەیەکی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئیمارات، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەم وڵاتەش بەشدار بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com