ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم 20 هەزار کەسی تێپەڕاند

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 667 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون و بەوەیش کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراو گەیشتە 20 هەزار و دوو کەس.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە سێ هەزار و 299 پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون و 667 تووشبوو تۆمارکراوەکە لەم پارێزگا و ئیدارانەن:

هەولێر: 411 تووشبوو
سلێمانی: 61 تووشبوو
دهۆک: 83 تووشبوو
هەڵەبجە: 14 تووشبوو
گەرمیان: 21 تووشبوو
راپەڕین: 77 تووشبوو

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە داوە، 207 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرنا چاکبوونەتەوە کە لەم پارێزگا و ئیدارانەن:

هەولێر: 122 کەس
دهۆک: 43 کەس
هەڵەبجە: 13 کەس
گەرمیان: 43 کەس

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە 13 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە حەوتیان لە هەولێرن و شەشیان لە سلیمانی.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 20 هەزار و دوو کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 11 هەزار و 28 تووشبوو چاکبوونەوەتەوە و 712 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com