پەكەكە دەکشێتەوە؟

0

شلێر سەعید

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە راگەیاندراوێکدا داوا دەكات شنگال لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە) و گروپە میلیشیاكانی دیكە پاكبكرێتەوە. فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئێزدخان په‌سنی داواكارییه‌كی ئه‌مریكا بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌كات و به‌ گرنگ وه‌سفی ده‌كات.

پرسی بوونی پەكەكە لە شنگال بووەتە پرسێکی ئاڵۆز و کاردانەوەی تورکیا و هەرێمی کوردستان و بەشێکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە و دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگای نەینەوا داوای دەرکردنی پەکەکەی لەو ناوچەیە کردووە، بەڵام حەشدی شەعبی پاڵپشتیان دەکات و لەم دواییانە ئەمریکای داوای کردووە پەکەکە لەو ناوچەیە بکشێتەوە؛ لەئەگەری وەڵامنەدانەوەی ئەمریکا لەلایەن پەکەکەوە ئایا ئەمریكا هێز بەكاردەهێنێت یان بە دانوستان كێشەكان چارەسەر دەكەن.

جۆی هوود، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌ واشنتۆن رایگه‌یاند: كه‌ شنگال باشترین شوێنه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی رێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق. دەشڵێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا و توركیا و به‌ پشتگیری ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ناوچه‌یه‌كی وه‌كو شنگال له‌ گروپه‌ میلیشیاكان پاكبكرێنه‌وه،‌ كه‌ له ‌نێویشیان په‌كه‌كه‌ی تێدا بێت.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە سەعید هەركی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دەركردنی هێزی پەكەكە لە ناوچەكانی شنگال ڕایگەیاند: بەپێی دەستوری عێراقی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر سەروەری یەك پارچەی عێراق بۆیە دەبێت هەماهەنگی هەبێت لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، چونكە شوێنێكی وەكو شنگال شوێنەكی ستراتیژییە، دەبێت پەكەكە لەم شوێنە دەربكرێن.

هەركی گوتیشی، پەكەكە باش دەزانێت شنگال خاكی كوردستانی باشوورە؛ دەبێت خۆیان بیرلەوەبكەنەوە كوردستان توشی كێشە و ئاژەوە نەكەن و بەشێوەی گفتوگۆ لەم شوێنانە بكشێنەوە.

ئەندامەكەی لیژنەی پێشمەرگە پێی وانییە، پەكەكە بەشێوەی گفتوگۆ بكشێتەوە، چونكە پەكەكە هێزی دیكەی لە پشتە چ لەناو خۆی كوردستان چ لەناو عێراق. ئاماژەی بەوەشكرد، كە پەكەكە لەلایەن ئەمریكاوە بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوە و هەر هێزێك لە لایەن ئەمریكاوە بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، ئەوە هەموو حیسابێكی بۆ دەكات، بۆیە گەر پەكەكە بە هێمنانە وعاقڵانە مامەڵە بكات باشترە.

هەركی نەی شاردەوە، كە دوور نییە ئەمریكا بەهێز ڕوبەڕووی پەكەكە بێتەوە دەشڵێت، گەر پەكەكە دانوستان نەكات ئەوە ئەمریكا هێز بەكاردێنێ‌ لە دژیان و لە قازانجی پەكەكەیە گەر بە گفتوگۆ بكشێتەوە، چونكە شوێنی سەربازی چەكدارانی پەكەكە هەرێمی كوردستان نییە، شوێنی خەباتی پەكەكە روونە با بچێت لە شوێنی خەباتی خۆیان بكەن. گوتیشی، كوردستان كێشەی كەم نییە تا ئەوانیش كێشەی دیكەی بۆ دروست بكەن و پێویستە پەكەكە وەك حزبێكی كوردی پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بێت نەك كێشەی بۆدروستبكات.

خەڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا، رۆژی پێنجشەممە (27 ئابی 2020) ڕایگەیاندووە، كە وڵاتەكەی دوژمنایەتی حكومەتی عێراق ناكات، بەڵكو بەرگری لە وڵاتەكەی دەكات.

ئاكار لە لێدونەكەی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندنی توركیا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم ماوەیەدا، كە ئەوان 320 كەسیان لە پەکەکە كوشتووە لە باكوری عێراق. دەشڵێت، توركیا چاوی لەوە نییە ئاو و زەوی هیچ وڵاتێك داگیر بکات، بەڵام ڕێگە نادەین، كە لە وڵاتانی دراوسێوە دەستدرێژیمان بكرێتە سەر.

ئەوە لە كاتێكدایە، توركیا بۆردومانەكانی چڕكردۆتەوە بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ لێدان لە چەکدارانی پەكەكە، ئەوەش بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەك لە خەڵكی سڤیل لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان و چەند ئەندامێكی هێزی پاراستنی سنووری عێراقی.

لایەنە سیاسیەكانی حكومەتی عێراق بۆردومانە لەسەریەكەكانی توركیایان بە دەستدرێژی ئەژماردەكەن لەسەر سەروەری عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com