حەلبووسى تۆپەكەى هەڵداوەتە لاى بەرهەم ساڵح

0

هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، محەمەد حەلبووسى سەرۆكى پەرلەمان رێگە نادات هەمواركردنەوەى یاساى هەڵبژاردن بخرێتە كارنامەى پەرلەمانە و گوتوویەتى، تەنیا ئەو كاتە رێگە دەدات كە سەرۆك كۆمارى عێراق رەزامەندى لەسەر بدات و لە رۆژنامەیەكى فەرمى بڵاو بكرێتەوە.

گاتع ركابى ئەندامى دەوڵەتى یاسا لە لێدوانێكى بۆ ماڵپەڕى شەفەق نیوز، ئاشكراى كردووە محەمەد حەلبووسى رێگە نادات یاساى هەڵبژاردنەكان بخرێتە كارنامەى دانیشتنەكانى پەرلەمانەوە.

ئەو پەرلەمانتارەى دەوڵەتى یاسا باسى لەوە كردووە، بیانووى حەلبووسى ئەوەیە ئەم یاسایە پێشتر دەنگى لەسەر دراوەو نابێت جارێكى تر دەنگى لەسەر بدرێتەوە و تەنیا ئەو كاتە نەبێ كە سەرۆكایەتى كۆمار رەزامەندى لەسەر بدات و دواتر لە رۆژنامەیەكى فەرمى بڵاو بكرێتەوە.

كاتع ركابى دەشڵێ، “حەلبووسى بە لایەنە سیاسیەكانى راگەیاندووە دواى رەزامەندى سەرۆكایەتى كۆمار دەكرێ هەندێك لە بڕگەكانى هەموار بكرێنەوە، ئەمەیش ئەگەرهاتوو 100 پەرلەمانتار واژۆیان كۆكردەوە”.

بۆیە شەفەق نیوز لەسەر ئەو هەنگاوەى محەمەد حەلبووسى سەرۆكى پەرلەمان گوتوویەتى، سەبارەت بە هەڵبژاردنى پێشوەختە حەلبووسى تۆپەكەى فڕێداوەتە یاریگاى ساڵح.

هەرچەندە مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق شەشى حوزەیرانى داهاتووى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە دیاركردووە، بەڵام ناكۆكییەكى زۆر هەیە لەسەر چەندان بابەتى پەیوەست بە هەڵبژاردنەكەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com