دۆزینەوەیەكى سەیر لە گەردوون بیركردنەوەى ناسا دەگۆڕێ

0

بەهۆى دۆزینەوەى گازى فۆسفین لە هەسارەى زوهرە، زانایانى ئاژانسى گەردوونى ناسا بڕیاریان داوە لەمەودوا بایەخى سەرەكییان هەسارەى زوهرە بێت، نەوەك مەریخ چونكە گازى فۆسفین لە هەر كوێییەك هەبێت نیشانەیەك لە نیشانەكانى بوونى ژیان.


لە نوێترین دۆزینەوەى گەردوونى، گازى فۆسفین Phosphane لە هەسارەى زوهرە دۆزرایەوە كە دووەم هەسارە لەڕووى نزیكى لە خۆرەوە و بە زمانى ئینگلیزى بە ڤینۆس ناودەبرێ.


زانایانى بوارى گەردوون دەڵێن ئەمە گرنگترین دۆزینەوەیە لە مێژووى گەردوونناسیدا و بیركردنەوەى تەواوى زانایان دەگۆڕیت، چونكە گازى فۆسفین كە بە PH3 هێماى بۆ دەكرێ، نیشانەیەكە لە نیشانەكانى بوونى ژیان، لەسەر زەوى ئەو گازە لە ئەنجامى بوونى زیندوەرە وردبینەكانەوە بەرهەمدێن لە نموونەى ئەو بەكتریایانەى بۆ ژیان پێویستیان بە هەوا نییە.


هەر لەسەر هەمان دۆزینەوە، ئەمڕۆ زانایانى ناسا بڕیاریانداوە لەمەودوا بایەخى سەرەكییان لەسەر هەسارەى زوهرە بێت، نەوەك مەریخ كە پێشتر بە زۆرى ئەوانى سەرقاڵ كردبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com