دژە تیرۆرى عێراق حەوت بەرپرسى حكوومى گرت

0

تیمێكى تایبەتى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق ئەمڕۆ حەوت بەرپرسى كارگێرى رادەستى دادگا دەكات، كە دوێنێ بە تۆمەتى گەندەڵى دەستگیرى كردوون، ئەمەیش یەكەم جارە لە عێراق دژە تیرۆر ئەم ئەركە لە ئەستۆ بگرێ.

رۆژنامەى “عەرەب” ئەمڕۆ باس لە گرتنى ئەحمەد ساعدى سەرۆكى پێشووى دەستەى خانەنشینى عێراقى و شەش بەرپرسى تر دەكات، كە دوێنێ لەلایەن دەزگاى دژە تیرۆرەوە گیراون.


رۆژنامەكە دەڵێ ئەوان لە بەغدا گیراون و ئەمڕۆیش رادەستى دادگا دەكرێن، ئۆپراسیۆنى گرتنى ئەوان لەلایەن هێزێكى دژە تیرۆر بووە و كە ئەحمەد ئەبورەغیف سەرۆكایەتى دەكات و ئەمەیش یەكەم جارە ئەو ئەركە بەم دەزگایە بدرێت.


لە مانگى رابردوو مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق لیژنەیەكى تایبەتى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى پێكهێناوە و لەبرى پۆلیس و هێزەكانى ترى عێراق ئەركى گرتنى ئەو كەسانەى بە گەندەڵى تۆمەتبار دەكرێن بە دژە تیرۆر سپاردووە، كە كارمەندانى ئەم دەزگایەیش پێشتر لەلایەن هێزەكانى ئەمریكاوە راهێنانیان پێكراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com