توركیا لە مووسڵ نزیك دەبێتەوە

0

توركیا بڕیارى داوە شارى مووسڵ لە رێى هێڵى شەمەندەفەرەوە بە شارەكانى خۆى ببەستێتەوە، لەم چەند رۆژەى داهاتوویشدا كۆنسوڵخانەى گشتى مووسڵ دەكاتەوە.

ئاژانسى ئەنادۆڵى توركیا بڵاوى كردووەتەوە، لەم چەند رۆژەى داهاتوودا تیمێكى ئەندازیارى دەچێتە شارى مووسڵ بۆئەوەى هێڵى شەمەندەفەر رابكێشێ و مووسڵ بە هێڵى شەمەندەفەرى خۆى ببەستێتەوە.

ئاژانسەكە لێدوانێكى نەجم جبوورى پارێزگارى مووسڵ بڵاوكردووەتەوە كە دەڵێ، ئامانجى سەرەكى ئەو هێڵە ئاسنینە كەمكردنەوەى پاڵەپەستۆى سەر رێگاى وشكانییە.

هاوكات محەمەد كوجوك سەقاڵى كونسوڵى گشتى توركی لە مووسڵ گوتوویەتى، لە رۆژانى داهاتوو تەواوى نۆژەنكردنەوەى باڵەخانەى كونسوڵخانە تەواو دەبێت و دەست بەكارەكانى دەكاتەوە و تەنانەت ڤیزایش بە خەڵكى مووسڵ دەدات.

هەرچەندە هەندێك لە بەرپرسانى توركیا دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە، مەبەستیان لەو كارانە پەرەپێدانى بازرگانى و ئابووررییە، كەچى چاودێرانى سیاسى باس لەوە دەكەن كە توركیا لە كۆنەوە چاوى لە مووسڵ بڕیوە و چەندان ئامانجى سیاسى هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com