رژێمى ئەسەد: ئەمریكا نەوتى حەسەكەى رەوانەى عێراق كردووە

0

ئاژانسى ساناى سەربە رژێمى ئەسەد ئەمڕۆ ئەمریكا بە بردنى نەوتى سووریا تۆمەتبار دەكات و دەڵێ، 30 تەنكەر نەوتى لە حەسەكەوە بردووە و ڕەوانەى عێراقى كردووە.

ئاژانسەكە دەڵێ كاروانێكى نەوت كە لە 30 تانكەر پێكهاتبوو لەگەڵ بارهەڵگرێكى ئەمریكى، نەوتیان لە بیرەكان بردووە و بە دەروازەى وەلید بەرەو خاكى عێراقیان رەوانە كردووە.

حكوومەتى سووریا باسى لەوە كردووە، ئەمریكا تۆمەتبارە بەوەى نەوت دەدزێ و سوورییەكان لە مافى خۆیان بێبەش دەكات.

ئەو تۆمەتەى سووریا بۆ ئەمریكا لە كاتێكدا دێ، رۆژى هەینى رابردوو دۆناڵد ترەمپى سەرۆكى ئەمریكا بە راشكاوى رایگەیاند، بۆ بابەتى نەوت قسە لەگەڵ هێزە كوردییەكانى سووریا دەكەن.

ترەمپ باسى لەوەیش كرد هێزەكانى ئەمریكا بیرە نەوتەكانى ئەو ناوچانە دەپارێزن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com