بەغدا دەیەوێ بە نەناردنى 320 ملیارەكە فشار دروست بكات

0

شلێر سەعید ، تایبەت بە نوچە نێت

لە لێدوانێكى تایبەت بە نوچە نێت، پەرلەمانتارێكى كورد لە عێراق ئاشكراى كرد هۆكارى نەناردنى 320 ملیار دینارەكە لەلایەن بەغداوە بۆ ئەوەیە فشارى سیاسى بۆ سەر هەرێمى كوردستان بكات.


سەلیم شوشكەیی ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكى تایبەت بە نوچە هۆكارى دواكەوتنى ئەو 320 ملیار دینارەى ئاشكرا كرد كە بەغدا و حكوومەتى هەرێمى بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەسەرى رێككەوتبوون.


سەلیم شوشكەیى گوتى “حكومەتی عێراق دەیەوێت بەنەناردنی ئەو بڕە پارەی كە بڕیاربو مانگانە 320 ملیار دینار بنێرێت بۆ هەرێم، جۆرێك لە فشار دروست بكات تا شاندەكە بە خێرایی بگەڕێتەوە بەغدا و گفتوگۆكان چڕتربكەنەوە بۆ ڕێكەوتن”.


لە لێدوانەكەى ئەم پەرلەمانتارە كوردە دووپاتى لەسەر ئەوە كردووە، تا سەری ساڵ ئەو بڕە پارە بەردەوام دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان چونكە ڕێكەوتنی لەسەركراوە ، لەگەڵئەوەشدا دەڵێ، “هۆكارى سەرەكى دواكەوتنەكە بۆ فشارخستەسەر هەرێمە تا بیر هەرێم بێنێتەوە گەر نەیەتە ژێرباری ڕێككەوتن ئەو پارە دەبڕێت”.


بەدووریشى نەزانى هۆكارى تر هەبن وەك هۆكارى تەكنیكى و دارایى چونكە بە گوتەى ئەو “لەوانەیە عێراق پارەى لەبەر دەست نەبێ”.


ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە كۆتایى لێدوانەكەى بۆ نوچە باسى لەوەیش كرد ئەوان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵدەدەن هەمو پێكەوە دەنگیان یەك خەن و مافەكانی كورد و فەرمانبەران دەستەبەربكەن و ڕێگە نەدەن كورد زوڵمی لێبكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com