بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى كازمى پەیڕەوى چ شێوازێك دەكات؟

0

ئەمڕۆ رۆژنامەى شەرق ئەوسەت باسى لەوە كردووە، بەهۆى ئەو هەڵمەتەى حكوومەتى مستەفا كازمى لە دژى گەندەڵى دەستى پێكردووە ئاسوودەیەك هەیە و دەشڵێ، كازمى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى پەیڕەوى شێوازى ئاسایى و تەقلیدى ناكات.

رۆژنامەى شەرق ئەوسەت لە راپۆرتەكەى دەڵێ، سەرەڕاى ئەوەى لەسەر ئاستى جەماوەرى گومانێكى زۆر هەیە، چونكە چەندان ساڵە دەسەڵاتى عێراق بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى رادەگەینێ، هیچیش نەكراوە. كەچى ئەم جارە، بەهۆى ئەو هەڵمەتى گرتنەى لە چەند رۆژى رابردوودا بۆ بەرپرسان دەستى پێكردووە، هەستێكى لەلاى زۆربەى خەڵك دروست كردووە، ئەمە سەرەتایەكى جددییە.

دواتر باس لەوە دەكات شێوازى كازمى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى ئاسایى نییە، بەڵكو شێوازێكى نوێییە، لەوانە پشتى بە دامەزراوە تەقلیدییەكان نەبەستووە، وەك دەستەى دەستپاكى و دیوانى چاودێرى دارایى، هەروەها لیژنەیەكى هەمیشەیى بۆ ئەو مەبەستە داناوە.


جیا لەمەیش ئەركەكانى گرتن و دۆزینەوەى بەرپرسانى گەندەڵى بە هەواڵگرى و دژەى تیرۆر سپاردووە.


بەر لە رۆژنامەى شەرق ئەوسەت پێشتر نوچە نێت لە راپۆرتەكانى باسى لەوە كردبوو، هەڵمەتى كازمى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى لەچەند خاڵێكدا لەگەڵ حكوومەتەكانى پێشوو جیاوازە، لەوانە:


یەكەم: پشتى بە دەزگاكانى دەستەى دەستپاكى و لیژنەى دەستپاكى پەرلەمان نەبەستووە.

دووەم: بۆ گرتنى گەندەڵكاران پشتى بە هێزەكانى پۆلیس نەبەستووە و بەڵكو دژە تیرۆرى بەكارهێناوە.


سێیەم: لە بەرپرسە باڵاكان دەستى پێكردووە.


چوارەم: گۆڕانكاری لە پۆستەكان بە بێ رەزامەندى پەرلەمان كردووە


پێنجەم: لەگەڵ حزبەكان گفتوگۆى سیاسى لەسەر بابەتى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى نەكردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com