ئەو سیستەمە مووشەكەى رووسیا بە توركیاى فرۆشتووە كار ناكات

0

ماڵپەڕى سكاى نیوز ئەمڕۆ بڵاوى كردووەتەوە، كۆمەڵێك راپۆرت لەسەر سیستەمى بەرگرى مووشەكى ئێس-400 بڵاوكراونەتەوە و ئاشكرایان كردووە ئەو یەكەیەى رووسیا بە توركیاى فرۆشتووە كار ناكات.


ماڵپەڕى سكاى نیوز ئاماژەى بە تەواوى ئەو ماڵپەڕانە كردووە كە زانیارییەكانیان ئاشكرا كردووە.


تێیدا هاتووە سیستەمى بەرگرى مووشەكى ئێس-400 كە بە بۆنەى كڕینى لە رووسیا، توركیا لە فڕۆكەى ئەمریكى ئێف- 35 بێبەش بوو، كار ناكەن.


لە راپۆرتەكان ئاماژە بۆ لێدوانێكى خلووسى ئاكارى وەزیرى بەرگرى توركیا كراوە كە گوتوویەتى، هێشتا كارمان بە سیستەمەكە نەكردووە.


بەرپرسانى رووسیا باسیان لەوە كردووە، سیستەمەكە كەموكوڕى نییە، بەڵام شارەزایانى بەرگرى توركیا نازانن كارى پێ بكەن.


هەر لە راپۆرتەكە هاتووە ئەنكەرە قبووڵى نەكردووە، شارەزایانى رووس سەرپەرشتى بەكارخستنى سیستەمى بەرگرى مووشەكى ئێس- 400 بكەن.


هەرچەندە توركیا ئەندامى هاوپەیمانى باكورى ئەتڵەسى “ناتۆ”یە بەڵام بە پێچەوانەى رێنماییەكانى ناتۆ، بە بەهاى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە دوو ساڵى رابردوو سیستەمى بەرگرى مووشەكى لە رووسیا كڕیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com