نوێنەرى تایبەتى ترەمپ سەردانى كوردستان دەكات

0

میدیاكانى سووریا بڵاویان كردووەتەوە، جیمس جیفرى نوێنەرى تایبەتى سەرۆكى ئەمریكا بۆ كاروبارى سووریا سەردانى رۆژئاواى كوردستانى كردووە و دەنگۆى ئەوەیش هەیە سەردانى هەرێمى كوردستان بكات.

ئەمڕۆ چەند ماڵپەڕێكى رۆژئاواى كوردستان و سووریا بڵاویان كردووەتەوە، جیمس جیفرى سەردانى رۆژئاواى كوردستانى كردووە، بۆئەوەى سەرپەرشتى یەكخسنەوەى لایەنە كوردییەكانى رۆژئاوا بكات.

ماڵپەڕى “المدن” بڵاوى كردووەتەوە، سبەى دووشەم لە بنكەیەكى سەربازى لە قامشلۆ كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونى جیفرى دەكرێت و لایەنە سیاسیەكان تێیدا بەشدار دەبن.

لەو كۆبوونەوەیە باس لە دامەزراندنى ئەنجوومەنێكى باڵاى كوردى دەكرێت بۆ رۆژئاواى كوردستان كە لە 40 ئەندام پێكهاتووە.

لە مانگى نیسانى رابردوو ئەمریكا هانى لایەنە كوردییەكانى رۆژئاواى كوردستان دەدات، بۆئەوەى یەكگرتوو بن.

چەند سەرچاوەیەك لە میدیاكان ئاشكرایان كردووە، لەوانەیە هەر سبەى جیمس جیفرى نوێنەرى تایبەتى سەرۆكى ئەمریكا بۆ كاروبارى سووریا سەردانى هەرێمى كوردستانیش بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com