ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و جیمس جیفرى

0

ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ جیمس جیفرى نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سووریا كۆبووه‌وه‌ و جیمس جیفرى له‌ دیداره‌كه‌ گوتى، “هه‌رێمى كوردستان پێگه‌یه‌كى ستراتیژى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌یه‌”.

دواى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ جیمس جیفرى له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم كۆبووه‌وه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا جیفرى باسى له‌ رۆڵى سه‌رۆك بارزانى وحكوومه‌تى هه‌رێم كرد له‌ نزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى دیداره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و جیمس جیفرى ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌:

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی باڵیۆز جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و هاوپەیمانێتی نێودەولەتی دژی داعش.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق وسوریا و گرنگیی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش .

باڵیۆز جەیمس جێفری، ڕۆڵ و هەڵوێستی سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە لەیەک نزیکردنەوەی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی بەرز نرخاند و جەختی لە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و گوتی “هەرێمی کوردستان بە هۆی هەمەڕەنگی و زیندوویتی و دۆستایەتییەکەی لە گەڵ ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، پێگەیەکی گرنگ و ستراتیجی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە”.

سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، تیشکی خستە سەر دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ئاماژەی بەوەدا، کە پرۆسەی گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا بەردەوامە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتییانەی کیشەکان لە سەر بنەمای دەستوور . جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆشی بەرامبەر بەردەوامبوونی سیاسەتی تەعریب و دەستدرێژی و هەڵکوتانە سەر موڵک وزەوی دانیشتووانی کوردی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەربڕی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com