“بەم زووانە (ئۆجەلان) لەتەلەفزیۆن دەردەكەوێ”

0

نوچەنێت. ئاژانسەكان

سیاسیەكی تورك رایدەگەیەنێ‌، كە بەم زووانە عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەكان دەردەكەوێ و قسەدەكات.

دۆگو برینجك، یەكێك لە سیاسییەكانی تورك و سەرۆكی پارتی نیشتمانی توركیا لە میانەی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی (خەبەر تورك) رایگەیاند “بەم زووانە ئۆجەلان لەسەر تەلەفزیۆن دەردەكەوێ و داوایەك لە ئەندام و لایەنگرانی حزبەكەی دەكات كە بەهۆیەوە  هاوكێشەكان سەراوژێر دەكاتەوە.

ناوبراو دەشێلێ ، بەهۆی ئەوەی ماوەی 21 ساڵە ئۆجەلان لەلایەن توركیاوە زیندانی كراوە،  وەك بوكەڵەیەكی لێهاتووە لەژێر دەستی دەزگای هەواڵگری و حكومەتی توركیاوە و ئەوانیش چۆنیان بوێ بەكاری دێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com