زۆرینەی سعودیەکان لەگەڵ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانن لەگەڵ ئیسرائیلدا

0

نوچەنێت. ئاژانسەكان

بەپێی ئەنجامی راپرسییەك لەبارەی راووبۆچوونی هاولاتیانی سعودی بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی وڵاتەكەیان لەگەڵ ئیسڕائیل، زۆرینەی سعوودیەكان لەگەڵ ئەوەدان پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی بكرێتەوە.

دەزگای زێگبی ئەمەریکی ئەنجامی ئەو راپرسییەی راگەیاند، پێیوایە كە کە لەناو کۆمەڵگەی سعودیەدا پشتیوانییەکی بەرفراوان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە.

رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسڕائیلیش ئەنجامی راپرسییەکەی دەزگای ناوبراوی بڵاوکردۆتەوە، کە لە ٨٠٪ی سعودییەکان پشتیوانی وڵاتەکەیان دەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سعودییەکان و دانیشتوانی وڵاتانی دیکەی عەرەبی، کە بەشداری راپرسییەکەیان کردووە خوازیاری دروستکردنی پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیلدا، دەشڵێت، بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، گۆڕانی کەش و هەوا، ئاسایشی ئاو و خۆراک، تەکنەلۆژیا و زانستە پێشکەوتووەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی پشت ئەم داخوازییەوەن. 

لەلایەكی دیكەش و بەپیچی راپرسییەكی جیاواز لەوە، ٦٧٪ی بەشداربووە جولەکەکانی دەرەوەی ئیسرائیل لەگەڵ ئەوەدان حکومەتی ئەو وڵاتە هەوڵبدات زۆرترین وڵاتانی عەرەبی بخاتە ناو بازنەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و واژۆکردنی رێککەوتننامەی ‘ئیبراهیم’ کە لەگەڵ ئیماراتدا واژۆی کرد.

پێویستە بگووترێ كە لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، لە کۆشکی سپی هەریەک لە وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتنێکی ئاشتیان بەناوی ‘ئیبراهیم’ـەوە واژۆکرد و دەنگۆی ئەوەش هەبوو پێنج وڵاتی دیکەی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاساییبکەنەوە.

لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی سعودیا ئەوە ناشارێتەوە كە دواجار ئاساییكردنەوەی پەیوەندی وڵاتەكەیان لەگەڵ ئیسرائیل روودەدات.

ئەمیر فەیسەل بن فرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوەی سعودیا لە دیدارێكی لەگەڵ پەیمانگای واشنتۆن ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئاساییكردنەوە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ وڵاتی ئیسڕائیل پێشبینی كراوە و لەكۆتاییشدا ئەوە روودەدات. دەشڵێ “ئێمە پابەندی ئەو پلانەی ئاشتین كە پێشتر لە ساڵی 1981 ەوە لەلایەن سعودیاوە وەك پێویستیەكی ستراتیژی ناوچەكە پیچشنیار كراوە، بۆیە هەمیشە پێشبینی ئەوەمان كردووە كە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ ئیسڕائیل رووبدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com