ئەمڕۆ، دوو كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی كەم دەبێتەوە

0

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا، باس لە کەمكردنەوەی کارەبای نیشتیمانیی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەکات.

ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بەم پرسە بە (نوچەنێت)ی گوت “” لەكاتژمێر 8ی بەیانی یەوە تاوەكو 4ی ئێوارە گۆڕانكاریی 2 كاتژمێر لەبەرنامەی پێدانی كارەبا دەبێت و لە کاتژمێر ١٢شەوە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.”

ناوبراو سەبارەت بە هۆکاری کەمی کارەباوە ئەوەی روونكردەوە كە “بەهۆی ئەو چاكسازیی و چاككرنەوەیەی كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات وەكو پرۆسەیەكی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی زستان، بڕی 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەكات.”

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی کارەبا، بڕی ٨٥٠ مێگاوات کارەبای نیشتیمانی بۆ ئەمسال راگەیاندبوو و بڕیار لەسەر جێبەجێ کردنی چەند پرۆەژی نیشتیمانی درابوو.

لە راگەیێندراوکەی وەزارەتی کارەبا دا هاتووە:

لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوبەشانی كارەبا هەبێت. دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاكسازیی لەكێڵگەكانی كۆرمۆر وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی تێمەكانی كۆنترۆڵ و وێستگەكانی كارەباوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەكات.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com