وەزارەتی گه‌نجینه‌ى ئەمریکا سزای بەسەر باڵیوزی ئێران لە عێراق سەپاند

0

سەنگەر ئاکرەیی نوچەنێت

درەنگانی ئێوارەی دوێنێ 23ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی گه‌نجینه‌ى ئەمەریکا، گەمارۆی خستەسەر باڵیوزی ئێران لە بەغدا و ژمارەیەك سەرکردەی باڵای حزبوڵا لە عێراق کە تێیاندا ناوی نەبیل قاق و حەسەن بەغدادی هاتووە.

ستیڤن منۆچین، وەزیری گه‌نجینه‌ى ئەمەریكا رایگەیاند: هۆکاری گەمارۆکانی ئەو دوو سەرکردەیەی حزبوڵا و هەروەها ئیرەج مەسجدی بالیۆزی ئێران لە عێراق دەگەرێتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای تیرۆر لە ناوچەکە کە زیانی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و هاوبەشەکانی هەیە.

لەبەرامبەردا، هەر دوای ئەو راگەیێندراوەی ئەمەریکا، ئێران گەمارۆی خستە سەر کۆنسولی گشتی ئەمەریکا رۆب واڵەر لە هەولێر.

بە گوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئیرەج مەسجدی ماوەی چەندین ساڵه‌ هاوکاری فەیلەقی قودسی کردووە و و سەرپەرشتی راهێنانی بۆ گروپە میلیشیاکانی عیراقی کردووە و حکومەتی عێراقی لاواز کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com