فوئاد حوسێن: كشانه‌وه‌ى 500 سه‌ربازه‌كه‌ى ئه‌مریكا دواى گفتوگۆكه‌ى كازمى و پۆمپیۆ بوو

0

نوچه‌نێت

فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ى 500 سه‌ربازه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ر داواى عێراق بووه‌ و دواى گفتوگۆكه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى تشرینى دووةم، فوئاد حوسێن له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق كرد و رایگه‌یاند، هاوكارى نێوان هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و عێراق له‌ چوارچێوه‌ى گۆڕینه‌وه‌ى زانیارى و به‌رگرى ئاسمانى به‌رده‌وام ده‌بێت.

دواتر گوتى واشنتن 500 سه‌ربازه‌كه‌ى له‌ عێراق له‌ چوارچێوه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ عێراق كشاندووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى عێراق بووه‌.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باسى له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو كرد، كه‌ كرایه‌ ناوچه‌ى سه‌وز و گوتى، “ئه‌مه‌ هێرشێك بوو له‌ دژى گه‌ل و حكوومه‌تى عێراق بوو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com