لە هەولێر، دوو تۆمەتبار لە فەیسبووكەوە دەستگیر دەكرێن

0

(نوچەنێت)

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر بڵاویكردەوە كە دوای بەدواداچوونیان بۆ ئەكاونتێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسببوك، توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە حەبی قەدەغەكراویان دەفرۆشت.

بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو كە سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە ئەکاونتێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بەناوی (دوا‌و الجملە ئونلاین) ریکلام بۆ فرۆشتنی حەبی قەدەخەکراو دەکرا، پاش بەدواداچوونێکی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن”.

بەپێی راگەیانراوێك كە بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بڵاویكردۆتەوە “تۆمەتبارەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2020 دەستگیرکراون بە ناوەکانی (ك. ح. م) و (ج. ر. ا)، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕی 497 هەزار دانە حەبی قەدەخەکراو کە ویستوویانە لە شاری سلێمانییەوە داخیلی شاری هەولێری بکەن و ساخی بکەنەوە.

 ئەو حەبە قەدەغەكراوانەی كە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێردەستی بەسەردا گرتوون بریتیتن لە :

– بڕی 21600 دانە حەبی قەدەخەکراوی (بیزاکۆدێل)

– بڕی 13000 دانە حەبی قەدەخەکراوی (امنیک)

– بڕی 12000 دانە حەبی قەدەخەکراوی (کۆلۆنازپام)

– بڕی 750 دانە حەبی قەدەخەکراوی (ئەکتوکۆڵد)

– بڕی 500 دانە حەبی قەدەخەکراوی (الپرازولام).

– بڕی 60 دانە حەبی قەدەخەکراوی (انۆکسان)

 جێی باسە ئەو حەبە قەدەغەکراوانە بە رێگەی قاچاخ و بەبێ تێپەڕبوون بە کوالێتیی کۆنترۆڵ، لە ئێرانەوە داخیلی هەرێمی کوردستان کراون، تۆمەتبارەکانیش پەڕاوی یاساییان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com