داوای ئازادكردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش دەكرێت

0

(نوچەنێت)

جێگری پێشوی سەرۆکوەزیرانی تورکیا کە بە هاوپەیمانێکی نزیکی ئەردۆغان دادەنرێت داوادەکات سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و عوسمان کەڤالا کەسایەتیی خێرخواز کە لە سەروبەندی کودەتاکەی ٢٠١٦دا دەستگیرکراوە ئازادبکرێن.

بوڵنت ئارنج جێگری پێشوی سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، دژی درێژکردنەوەی زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلانە و نابێت دەستگیرکردنەکەی بکرێتە سزادان.

ئەم وتانەی بوڵنت ئارنج، ئەندامی بۆردی باڵای راوێژکاری ئەردۆغان پاش هەفتەیەک دێت لە وتەکانی ئەردۆغانی سەرۆکكۆماری ئەو وڵاتە، کە تێیدا بەڵێنی بە پەرلەماندا چاکسازیی دادوەریی بکاتە ئەولەیەتی کارەکانیی بۆ ساڵی داهاتوو.

سەڵاحەدین دەمیرتاش زیاتر لە چوار ساڵە بە تۆمەتی رۆڵی لە خۆپیشاندنی دژی هێرشی تورکیا بۆسەر کۆبانی دەستگیرکراوە، هەرچەندە دادگا پێشتر فەرمانی ئازادکردنی بۆ دەرکردووە بەڵام هێشتا ئازادنەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com