نوچه‌نێت
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، عێراق 25 جۆر داهاتى هه‌یه و ته‌نیا به سێی داهات ده‌توانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌یان ببات.
لێدوانه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، ته‌نیا سێ داهات له‌و داهاته‌ى عێراق به‌سه بۆ دابینكردنى مووچه، چونكه عێراق 25 جۆر داهاتى هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وردهكاریى زیاتر ده‌دات، بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكى عێراق دڵنیا بكات عێراق كێشه‌ى داهاتى نییه، ئه‌و ده‌ڵێ، “عێراق مانگانه به به‌هاى سێ ملیار دۆلار نه‌وت دهفرۆێشت له‌گه‌ڵ داهاته‌كانى تر ده‌توانێ مووچه‌ى دابین بكات”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌واوى داهاته‌كان ناژمێرێ به‌ڵكو باس له‌وه ده‌كات سێ داهاتى گرنگ له‌ناو 25 داهاته‌كه بریتین له داهاتى باج ، ده‌روازه سنوورییه‌كان ، كرێى موڵكه‌كانى ده‌وڵه‌ت، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و داهاتانه به‌شێوه‌یه‌ك رێك‌وپێك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ببرێن ئه‌وا كێشه‌یه‌ك بۆ دابینكردنى مووچه نابێت.
له‌مانگى نیسانى رابردووه‌وه عێراق كێشه‌ى دابینكردنى مووچه‌ى هه‌یه و تا ئێستا دوو جار پاره‌ى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قه‌رز كردووه.