نوچه‌نێت
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در له ناسرییه هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران، ئه‌مڕۆ جارێكى تر له شاره‌كه شه‌ڕو خۆپێشاندان روویدا ، سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ده‌ڵێ ژماره‌ى قوربانیان بۆ چوار كوژرا و 90 بریندار به‌رزبووه‌وه.
دوێنێ هه‌ینى له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به لایه‌نگرانى موقته‌دا ده‌ناسرێت، هێرش كرایه سه‌ر خۆپێشاندان له گۆڕه‌پانى حه‌بووبى له شارى ناسرییه‌ى باشوورى عێراق، به‌م هۆیه‌وه چه‌ندان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
هێرشبه‌ره‌كان خێوه‌تى خۆپێشانده‌رانیان تێكدا و سووتاند، سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ئه‌مڕۆ به ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقییان گوتووه، ژماره‌ى قوربانیان گه‌یشتووه‌ته چوار كوژراو، 90 بریندار، ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌شڵێن زۆربه‌ى برینداره‌كان چه‌قۆیان به‌ركه‌وتووه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ شه‌موو باسى له‌وه كردووه، لایه‌نگرانى سه‌در جارێكى تر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران له گۆڕه‌پانى رفاعى و له‌لایه‌كى تریشه‌وه خۆپێشانده‌رانى گۆڕه‌پانى حه‌بووبى شوێنى خۆیان گرتووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به دانانه‌وه‌ى خێوه‌ته‌كانیان كردووه.