نوچه‌نێت
هاوپه‌یمانى سائروون رایگه‌یاند، به ئامانجى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته كێشه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى دادگاى فیدڕاڵى دروست ده‌كرێت، په‌رله‌مانتارێكى تریش ده‌ڵێ لایه‌نه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر دادگاكه بگرن.
مه‌حموود زه‌جراوى په‌رله‌مانتارى سائیروون ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى كرده‌ووه‌ته‌وه، تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى دادگاى فیدڕاڵى نییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتار به راشكاوى باس له‌وه ده‌كات، به‌هۆى كێشه‌ى سیاسى چاره‌سه‌ركردنى دادگاكه دواكه‌وتووه وهه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێ رێژه‌ى یاسایى ئه‌ندامانى دادگاى فیدڕاڵى به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا به ناته‌واوى بمێنێته‌وه، بۆئه‌وه‌ى به‌م بیانووه‌وه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دوابخرێت.
جگه له‌م په‌رله‌مانتاره، یونادم كنا ئه‌ندامى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق له په‌رله‌مان باسى له‌وه كردووه لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێ ته‌واوى ئه‌ندامانى دادگاى فیدڕاڵى بگۆڕن و خۆیان ده‌ست به‌سه‌ر دادگاكه بگرن.
ئه‌گه‌ر دادگاى فیدڕاڵى یاساكه‌ى هه‌موارنه‌كرێته‌وه و ژماره‌ى ئه‌ندامانى ته‌واو نه‌كرێت ئه‌وا كێشه بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دروست ده‌بێت، چونكه ئه‌و دادگایه تاكه ده‌زگایه ده‌توانێ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان قبووڵ بكات.