نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە دایە

0

میدیاکانی جیهان رایانگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ئەمساڵ و بەرزترین نرخە بە بەروارد بە ٧ مانگی رابردوو.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٧ دۆلار و ٦١ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٤ دۆلار و ٩٧ سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورییەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات، لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com