نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران داوا ده‌كه‌ن له دانیشتنى په‌رله‌مان باسى مووچه بكرێت، مشت‌ومڕ و گرژیى له‌ناو دانیشتنه‌كه دروست بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دانیشتنى ژماره 11ى خولى پایزه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستى پێكرد و چه‌ندان ته‌وه‌ر تایبه‌ت به گه‌نجان و په‌روه‌رده له كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان بوو.
به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له په‌رله‌مانتاران داوایان كرد بوو، دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بۆ بژێوى هاووڵاتییان و مووچه دابین بكرێت، بۆیه له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنه‌كه گرژیى كه‌وته ناو دانیشتنه‌كه‌وه.
هه‌رچه‌نده رۆژى چوارشه‌مى داهاتوو بۆ تاوتوێكردنى مووچه دانیشتنێك ته‌رخان كراوه، كه‌چى تا ئێستا گرژییه‌كان ته‌واو نه‌بووه.