شلێرسه‌عید، نوچه نێت
ئه‌مڕۆ دانیشتنى ژماره‌ى 11ى خولى پایزه‌ى په‌رله‌مان له كه‌شێكى پڕ گرژیى و ئاڵۆزى به‌ڕێوه‌چوو. هۆكاره‌كه‌یش مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بوو، چونكه ژماره‌یه‌كى زۆر له په‌رله‌مانتاران ئاماده نه‌بوون دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان به‌و كارنامه‌یه به‌ڕێوه بچێت كه پێشتر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دیارى كردبوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30 تشرینى دووه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، پێشتر په‌رله‌مان كارنامه‌ى خۆى بڵاوكردبووه‌وه، بڕیار بوو له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ندیدار به كۆچى گه‌نجان وپه‌روه‌رده گفتوگۆ بكات. به‌ڵام به‌هۆى ناڕه‌زایى ژماره‌یه‌كى زۆر له په‌رله‌مانتاران په‌شێوى له‌ناو دانیشتنه‌كه دروست بوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له چه‌ندان لێدوانى جیاواز له كاتى دانیشتنه‌كه و ده‌ره‌وه‌ى دانیشتنه‌كه باسیان له‌وه كرد، رێگه ناده‌ن هیچ دانیشتنێك بكرێت تا ئه‌و كاته پرسى دواكه‌وتنى مووچه له په‌رله‌مان باس نه‌كرێت.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیارى دا، رۆژى چوارشه‌مى داهاتوو دانیشتنێك تایبه‌ت به مووچه بكرێت، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره په‌رله‌مانتارانى هێور نه‌كرده‌وه، دواجار رێواز فایه‌ق سه‌رۆكایه‌تى دانیشتنه‌كه‌ى جێهێشت و له دواى ئه‌و هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ى كۆتایى پێهێنا.