نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا پێشبینى ده‌كات له گرژییه‌كانى ناسرییه‌وه شه‌ڕێكى ناوخۆى شیعه- شیعه دروست بێت و ململانێیه‌كه تا ماوه‌یه‌ك به كراوه‌یى بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌كانى عه‌ره‌بى و جیهان باسیان له رووداوه‌كانى ناسڕییه” زیقار” كردووه و پێشبینى ناكه‌ن به ئاسانى حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى كۆنتڕۆڵى بارودۆخه‌كه بكات.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له رووداوه‌كانى ناسڕییه ده‌كات و ده‌ڵێ مه‌ترسى له ململانێیه‌كى كراوه‌ى شیعه- شیعه له باشوورى عێراق هه‌یه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵێ ئه‌و ململانێیه و گرژییه له‌نێوان دوو چینى شیعه به‌رده‌وام ده‌بێت، چینێك كه خۆى به سته‌ملێكراو ده‌زانێ و چینێكى تر كه حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵاتن كۆشش ده‌كه‌ن پێگه‌ى خۆیان بگێڕنه‌وه، كه به‌هۆى خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له‌ده‌ستیان چووه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت دووپاتى ده‌كاته‌وه كه مه‌ترسییه‌كى زۆر هه‌یه له‌وه‌ى ئه‌و ململانێیه ببێته دوژمانكارییهك له‌نێوان ئه‌و دوو چینه.