(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن
مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال رەخنە لە چۆنیەتی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی شنگال دەگرێ كە ماوەی هەڵدانەوەو هێنانەوەی روفاتەكانیشیان لە پزیشكی دادوەری بەغدا ماوەیەكی زۆری پێدەچێت. وتەبێژی وەزارەتی شەهیدانی حكوومەتی هەرێمیش دەڵێ سروشتی كاری پزیشكی دادوەری وایە و پێویستی بە كات هەیە بۆیە هێنانەوەی روفاتەكان دوادەكەون.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (نوچەنێت) ماوەیەك پێش ئێستا 42 روفات و له ههردوو رهگهزن و ههمویان خهڵكی گوندی كۆجۆن كە لەناو گۆڕێكی بەكۆمەڵ دابوون، دوای دهرهێنانیان، رهوانهی پزیشكی دادی بهغدا كراون بۆ ناسینهوه، بەڵام تائێستا نەگەڕێنراونەتەوە بۆ كەسوكاریان. پێشتر و له مانگهكانی رابردوشدا، پزیشكی دادوهری ئهنجامی ناسینهوهی روفاتی 62 ئێزیدی بڵاوكردهوه.
لەلێداونێكدا بۆ (نوچەنێت) قائیمقامی شنگال دەڵێ ” تائێستا 81 گۆڕی بە كۆمەڵ لە شنگال دەستنیشان كراون كە بریتین لە قوربانیانی جینۆسایدی شنگال، بەڵام لەبارەی چۆنیەتی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕِانەو بردنیان بۆ پزیشكی دادوەری بەغداو هێنانەوەیان بۆ شنگال كاتێكی زۆری پێدەچێت”، دەشڵێت ئەوە رۆتینیاتی حكومەتی بەغدایە كە ئەو كارە زۆر دوا دەكەوێت.
مەحما خەلیل ئەوەش رووندەكاتەوە كە “بەرنامەی حكوومەتی فیدڕالی بۆ دەرهێنانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان زۆر لەسەرخۆیە و زۆر دوا دەكەوێت، ئەویش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە گوایە لە بەغدا تا پشكنینی DNA و هەندێ ریكاری تریان بۆ دەكرێت بۆیە دوادەكەون، بێگومان ئەمەش بەرنامەیەكی تەواو رۆتینییە كە لەبەغدا جێبەجێ دەكرێ، كە نە لە بەرژەوەندی شنگالە نە لە بەرژەوەندی كەسوكاری قورباینییەكان و لایەنە مرۆییەكەیەتی”.
باس لەوەش دەكات كە ” حكوومەتی هەرێمیش ئۆفیسێكی تایبەتی بەناوی جینۆساید لە دهۆك كردۆتەوەو تەواوی بەڵگەو دیكۆمێنتەكانیش لای وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێمە، ئەو ئۆفیسە كەسانی شارەزای لە قانوون و پزیشكی و ئەمنی و هەموو پسپۆڕییەكی تێدایە”، بەڵام دەڵێ “شنگالییەكان نەیانتوانیوە سوود لە پرۆسەیەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان وەربگرن”.
لایخۆشییەوە فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێم، ئەوەی ئاشكرا كرد كە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان تەنها لە ئەستۆی دەزگای شەهیدانی بەغدایەو بەپێی یاسا ئێمە ناتوانین كاری هەڵدانەوەو پشكنینی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بكەین، ناوبراو وتیشی “بەپێی یاسای ژمارە 5 ساڵی 2006 ی یاسای پاراستن و هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لەسەرتاسەری عێرا ق دا لە ئەستۆی دەزگای شەهیدانی بەغدایە”.
لەبارەی دواكەوتنی پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان و كاری پزیشكی دادوەریش، ناوبراو ئەوەی روونكردەوە كە “دەزگای شەهیدانی بەغدا هەماهەنگی و پەپوەندی لەگەڵ پزیشكی دادوەری بەغدا هەیە و بە هاوكاری رێكخراوی ICMP تەرمی ناو گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەبەنەوە بەغدا ، واتا ئەوان بەگوێرەی یاساو مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە دەكەن”.
ووتیشی ” خۆی سروشتی كاری پزیشكی دادوەری وایە خێرا نیە و كاتی پێویستە، ئێمە وەك وەزارەتی شەهیدان تا ئێستا 171 تەرمی گۆر بە كۆمەڵەكانی سەماوەمان بۆ نەهاتۆتەوە و هەر لە پزیشكی دادوەری بەغدایە”.
لەبارەی كاری ئۆفیسی جینۆسایدیش كە وەزارەتەكەیان بۆ قوربانیانی شنگال دایمەزراندووە، دەڵێ “كاری ئۆفیسی جینۆساید كە سەر بە وەزاەرتی شەهیدانە تەنها كاری بە دیكۆمێنتكردن و هەماهەنگی دروستكردنە بۆ بابەتی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و ناتوانێ كاری هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان ئەنجام بدات”.
تائێستا سهدان روفاتی هاوڵاتیانی كوردی ئێزیدی رهوانهی بهغدا كراون كه دواترینیان له 25ی تشرینی یهكهمی 2020دا له گۆڕه به كۆمهڵهكانی سێ ناوچهی جیاوازی شنگال دهرهێنرابوون.
پێویستە بگووترێ هەڵدانەوەی یهکهم گۆڕی بهکۆمهڵی ئێزیدییهکان له گوندی کۆجۆی قهزای شنگال، به بڕیاری حکومهتی عیراق له 15ی ئازاری 2019 دهستیپێکرد و تائێستا به دوو قۆناغ، نزیكهی 500 روفات له 20 گۆڕدا دەرهێنراون.
بهپێی ئاماری بهڕێوهبەرایهتی کاروباری ئێزیدییان سەر بە وهزارهتی ئهوقافی حکومهتی ههرێمی کوردستان، له هێرشهكانی ئابی 2014ی داعش بۆ شنگال، دوو ههزار و 293 ئێزیدی به دهستی چهكدارانی ئهو رێكخراوه کوژراون.
ههر بهپێی ئهو ئامارانه له شنگال جگە لەو 81 گۆڕە بەکۆمەڵەی دەستنیشان كراون، دەیان گۆڕی تاكە کەسیش بوونیان هەیە، که مێژوهکانیان بۆ سهردهمی دهسهڵاتدارێتی داعش دهگهڕێتەوە.

كاتی هەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵ لە گوندی كۆچۆ 2019


وينەی بەشێك لە قوربانیانی گوندی كۆچۆ