بەهائەدین نووری لەتەمەنی 93 ساڵیدا بە كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد

0

(نوچەنێت)

بەھادین نوری سیاسەتمەدار و سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق لەتەمەنی 93 ساڵی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.

بەھادین نوری سیاسەتمەدار و سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد، ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهادین نوری نزیکەی ١٠ رۆژبوو توشی کۆرۆنا ببوو و لە دوو رۆژی رابردوودا دۆخی تەندروستی جێگیربوو و خرابووە ژێر چاودێری چڕەوە.

باس لەوە دەكرێ كە لەسەر وەسییەتی خۆی داوای كردبوو لە گوندەکەی خۆی گوندی (تەکیە)ی سەر بەقەرەداغ بەخاکبسپێردرێت و یادەوەرییەکانی تەواو بکرێن و بە چاپ بگەیەندرێت.

ماوەی 12 بوو رۆژ بوو بەهائەدین نووری  تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبوو و بەڵام بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

ناوبراو لە ساڵی 1927 لە گوندی (تەکیە)ی قەرەداخ لەدایکبووە. ساڵی 1946 چووەتە ناو حیزبی شیوعیی عێراقییەوە.

 ساڵانی 1949 تا 1953 سکرتێری حیزبی شیوعیی عێراقی و لە ساڵی 1953ـدا دەستگیردەکرێت و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، بەڵام لەژێر گوشاردا فەرمانەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

 لە ساڵی 1994 ش بزووتنەوەی ئازادیخوازانی کوردستانی دامەزراند

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com