ئەم کتێبە بریتییە لە توێژینەوەیەکی مێژوویی سیاسی، کە لە دوو توێی دوو بەرگدا ئاوڕ لە گشت قۆناغە سیاسییەکانی مێژووی کورد دەداتەوە، هۆکارەکانی شکست و دەستکەوتەکانمان لە قۆناغی دەسەڵاتدارییەتی ماددەکانەوە تاوەکو ڕۆژگاری ئەمڕۆی کورد و کوردستان دەخاتەڕوو. ئەم بەرهەمە دەروازەیەکە بۆ ئاشنابوون بە مێژووی پڕ لە کەوتن و هەستانەوەی گەلێک لە چوارچێوەی مێژووی سیاسی کورد لە خاکی کوردستان، کە بە دیدێکی هاوتەریبی شانازی و ڕەخنەگرانە چاو بە مێژووی دوور و نزیکی کورددا دەخشێنێت و شەنوکەوی ڕووداو و گۆڕانکاری و پەرەسەندنە سیاسییەکانی ئەو مێژووە دەکات.


بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کلیک بکە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم کتێبە بدەوە
پەرتەوازەیی و یەکڕیزی