عەبادی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا نێچیرڤان بارزانی و عەبادی کۆکبوون لەسەر چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠-١-٢٠١٨، لە بەغدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەبارەی کۆبوونەوەکە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی و چارەسەر کێشەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور، کراوە.

عەبادی هەڵوێستی حکومەتی عێراقی دووپاتکردەوە بە گرنگی پابەندبوون بە سنووری هەرێمی کوردستان کە لە دەستووردا نووسراوە

عەبادی جەختی لەسەر بەردەوامی کاری لیژنەی تایبەت بە فڕۆکەخانەکان کردووەتەوە، بۆ ئەوەی کارەکانیان تەواو بکەن و دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی.

عەبادی رایگەیاندووە، پێویستە دەسەڵاتی حکومەتی ئیتیحادی بگەڕێتەوە بۆ هەموو دەروازە سنوورییە نێودەوڵەتییەکان و فڕۆکەخانەکان، کە بەپێی دەستوور لە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدان.

حەیدەر عەبادی باسی لەوەش کردووە، گرنگە هەرێمی کوردستان نەوتی بەرهەمهێنراو رادەستی دەسەڵاتی ناوەندی بکات و هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆی حکومەتی ناوەندییەوە بێت.

لەبارەی کاری لیژنەکان بۆ وردبینی مووچە، عەبادی بەپێویستی زانیوە لیژنەکان کارەکانیا تەواو بکەن بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و جەختیشی لەسەر پەلەکردن لەو پرسەدا کردووەتەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، عەبادی جەختی لەسەر یەکێتی و سەروەری خاکی عێراق کردووەتەوە و راشیگەیاندووە، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە گەلی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com