ترەمپ لەبارەی کوردەوە هۆشدارییەکی توند دەداتە تورکیا

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی جانیوەری، سەبارەت بە هێرشی بۆ سەر هێزە کوردیەکانی سوریا، هۆشداری دایە ئەنقەرە.

سەرۆکی ئەمریکا، لەم پەیامە هۆشدارئامێزەی، کە لە سەر تویتەر بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت “لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان، ئابوری ئەم وڵاتە بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت”.

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەی ترەمپ هاتووە: لە کاتێکدا کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا دەست پێدەکەین، کە قەڵەمڕەوێکی بچووک لە ژێر دەستی داعشدایە و لە هەموو ڕوویەکەوە هێرشەکانمان بۆ سەریان بەردەوامە. ئەگەر داعش سەرلەنوێ خۆی رێکبخاتەوە، لە بنکەیەکی نزیک لە سوریا هێرشەکان دەستپێدەکەینەوە.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها دەڵێت “ئەگەر تورکیا کوردەکان بکاتە ئامانج، مانای وایە، کە ئابوری ئەم وڵاتە لە بەریەک هەڵوەشاوەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com