ئەوروپا: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران جێی نيگەرانییە

0

نوچە-ئاژانسەکان

گوتەبیژی یەکێتی ئەوروپا، نيگەرانی خۆی لەبارەی هەنگاوی سێيەمی ئێران بۆ کەمکردنەوەی بەڵێن و رادەی پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئەتۆمی دەربڕی.

ئەم دیبلۆماتکارەی ئەوروپا، بەرامبەر بە بڕیاری ئێران بۆ چالاککردنی ژمارەیەکی زیاتری سانتریفیۆژ، هۆشداری دا و گوتی: پابەندبوونی ئێران بە رێککەوتنی ئەتۆمی بەندە بە پابەندبوونی ئێران.

گوتەبێژی یەکێتی ئەوروپا گوتیشی، بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی ئێران دەکەین و ئەم هەنگاوانە بە مانای کشانەوەیە لە رێککەوتنەکە.

یەکێتی ئەوروپا هەروەها داوا لە ئەمریکا دەکات، کە پێداچوونەوە به‌ ئەو سزا و گەمارۆیانە دا بکات، کە بە شێوەی یەکلایەنە بە سەر ئێرندا سەپاندوویەتی.

بە گوتەی چاودێران، ئێران بەم بڕیارەی لە پلانی خۆی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک دەبێتەوە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com