پەلاماردانی حەشدی شەعبی چ مانایەکی هەیە؟

1

نوچە

دوای ئەوەی، کە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق بۆ سەر  بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵای عێراق بەڕێوەچوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەک یەکەمین هەلوێستی فەرمی خۆی هاتە گۆ و گوتی: رێگە بە هیچ لایەنیکی بیانی نادەین، کە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق بکات، عێراق وەڵاتێکی پەراوێزخراو و گۆشەگیر نییە.

لەم هێڕشەدا ژمارەیەک بەرپرس و سەرکردەی سەربازی حزبولڵای عێراقی وەک گروپێکی بەستراوە بە ئێران دەستگیر کران. خودی ئەم ڕووداوە کاردانەوە و لێکدانەوەی جیاوازی لێ کەوتەوە تا ڕادەیەک، کە هەندێ لایەنی توندڕەوی عێراقی و نزیک لە ئێران هێرشی توندیان کردە سەر سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی.

ئەم هێرشە لە کاتێکد ئەنجام درا، کە هەفتەیەک پێشتر قۆناخی یەکەمی گفتوگۆ ستراتیژیەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەستی پێکردبوو.

تا بەرلەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەی ئەمریکا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مستەفا کازمی ئەنجام درا، لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە نزیک بە ٣٥ جار هێرشی ڕۆکێتی کرابووەوە سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا و هەروەها زونی سەوز. هەر چۆنێک بێت ئەم هێرشانە لە خۆیدا بەرژەوەندیەکانی ئەمریکای کردۆتە ئامانج.

واشنتۆن، کە بەردەوام حزبولڵای عراقی بە هێرش بۆ سەر بنکە سەربازی و کۆمپانیاکانی خۆیی تۆمەتبار کردووە، پێشتر بە فەرمی داوای لە بەغدا کردووە، کە رێگری لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە بکات و فشار بخاتە سەر ئەم لایەنە، کە هێرشەکانی ڕابگرێت. هەر چەند بە گوتەی بەرپرسانی سەربازی عێراق، هیچ هێزێکی ئەمریکی بەشداری ئەم هێرشە نەبووە، بەڵام ئەو زانیاریانەی، کە بڵاو بوونەتەوە، ئەم بانگەشەیە پشتڕاست ناکەنەوە.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە دوای کەوتنی رژێمی بەعس لە ٢٠٠٣ بە یارمەتی ئەمریکا هاتە کایەوە و لە ڕووی دارایی و مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و لۆجستی لە لایەن ئەمریکاوە یارمەتی و تەیار کراوە. لەم ڕووەوە پەیوەندییەکی چڕی لەگەڵ واشنتۆن هەیە و بەر لە هێرشەکەس بە بڕیای مستەفا کازمی، «عبدالوهاب سعدی» وەک فەرماندەی ئەم هێزە دیاری کرا.

کەناڵی جەزیرە لە راپۆرتێکدا دەڵێت، دوای ئەم هێڕشە، ژمارەیەک لە ئەندامانی حزبوڵڵای عێراق هێرشیان کردە سەر زۆنی سەوز و لە بەردەم بینای دەزگای دژە تیرۆر کۆبووەوە و خوازیاری ئازادکردنی ئەندامە دەستگیرکراوەکانیان کردووە.

بە بۆچوونی شارەزایان و چاودێرانی سیاسی، ئەگەر ئەم کەسانە ئازاد کرابێتن، دۆخەکە بۆ کازمی ئاڵۆزتر دەبێت، چونکە هێرشەکە بە بڕیاری ڕاستەوخۆی شەخسی سەرۆکوزیران ئەنجام دراوە. کازمی هەروەک پێشتریش جەختی لە سەر کردۆتەوە، یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی کۆنتڕۆڵکردنی هێزە چەکدارانەکانی و گروپە میلیشاییەکانی وەک حزبوڵڵا و گروپەکانی دیکەی سەر بە ئێران ئامادە نین بە ئاسانی چەکەکانیان دابنێن یا خود چەک بکرێن.

حزبولڵای عێراق ناوی ئەو رێکخراوەیە، کە شانە سەرەتاییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزرا، بەڵام چوار ساڵ دواتر بە فەرمی دەست کرد بە چالاکی سەربازی و بە فەرمی خۆی وەک رێکخراویکی چەکدار ڕاگەیاند. پانتای کاروچالاکیەکانی لە سوریا و عێراق بووە و لە ساڵی ٢٠٠٩ بە فەرمی لە لایەن ئەمریکاوە خرایە لیستی ڕەشەوە. یەکینەکانی حزبوڵڵای عێراق، کۆڵەکەی سەرەکی حەشدی شەعبی هەژمار دەکرێت، کە ساڵی ٢٠١٤ بە فەرمی دامەزرا. حزبوڵڵای عێراق ئامانجی یەکەم و سەرەکی خۆی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە: ئامانجی سەرەتایی و سەرەکی ئێمە، تێکشکانی پلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەیە، کە بە هۆی داگیرکاری سەربازییەوە شكۆی عێراقی پێشێل کردووە، هەر بۆیە دەرکردنی هێزی سەربازی ئەمریکا لە عێراق، ئەولەوییەتی سەرەکی ئەوانە.

پەلاماردانی هێێکی سەر بە ئێران لە عێراق لە لایەن ئەمریکاوە، تا دێ دۆخەکە بۆ کابینەی نوێی حکومەت و تەنانەت ئێران ئاڵۆزتر دەکات. واثق الهاشمی، سەرۆکی ناوەندی لێکٶڵینەوەی ستراتیژی عێراق پێی وایە، کە کازمی بەم بڕیارەی، داهاتووی  پرۆسەی سیاسی عێراقی ناڕوون کردۆتەوە، بە تایبەت، کە پەرە بە ململانێکانی تاران و واشنتۆن دەدات. حسان الشمری، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە سیاسییەکان ڕای وایە، کە ئەم بڕیارەی کازمی ڕەنگە ببێتە هۆی  پێکهاتنی جەمسەربەدنییەکی نوێ بۆ لایەنە شیعەکانی عێراقی و دۆخی بەغدا ئاڵۆزتر بکات.

هەر چۆنێک بێت کازمی دەبێ تێچووی ئەم بڕیارە بدات و پابەندبونی خۆی بە بانگەشە و بەڵێنەکانی بسەلمێنێ و هاوکات هاوسەنگییەک لە نێوان کۆنترۆڵکردنی گروپە میلیشاییەکان لە لایەک و جێبەجیکردنی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکان و ئەمریکا پێکبێنی. هاوسەنگ کردنی ئەم دۆخە ڕەنگە لە فەوزای ململانێی هەمیشەیی تاران و واشنتۆن لە سەر خاکی عێراق، گەلێک ئاستەم بێتە بەرچاو.

Share.

About Author

1 لێدوان

    Warning: call_user_func() expects parameter 1 to be a valid callback, function 'bunyad_smartmag_comment' not found or invalid function name in /storage/content/93/100093/nuche.net/public_html/wp-includes/class-walker-comment.php on line 179
Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com