هەوکردن چییە؟ بیروڕا

د.بنار ئەحمەد دزەیی

هەوکردن، بریتییە لە هەبوونی ئاوێکی لینج کە زۆربەی ئافرەتان هەیانە بەڵام کاتێک زۆر دەبێت رەنگی دەگۆڕێت بۆ رەنگێکی زەرد یان سپی وەک لینج یان رەنگی قاوەیی و سەوز لەگەڵ هەبوونی خوورشتى زۆر.

د.بنار ئەحمەد دزەیی

 

نیشانەکانی هەوکردن:

لە کاتی هەبوونی هەوکردن، لەشی ئافرەت رەنگ و بۆنی دەگۆڕدرێت ئیفرازێکی زۆری دەبێت، ئیفرازەکە "رژێن" رەنگی سپی وەک لینجاوی هەیە و زۆربەی ئافرەتان بە سرووشتی هەیانە بەڵام ئەگەر ئەو ئیفرازە رەنگی وەک زەرد، سەوز یان قاوەیی بوو لە گەڵ خوورشتى زۆر، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە تووشی هەوکردن بووە. هەروەها ئەو ناوچەیەی لەشی دەسووتێتەوە و زۆرجار تووشی هەستیاری دەبێت و لە کاتی سێکس و مێزكردن  تووشی ئازار دەبێت.

نیشانەیەکی دیکەی هەوکردن ئەوەیە، کە سەرەتای رەحمی ئافرەت تووشی هەوکردنێکی بە هێز و برین دەبێت کاتی سێکس تووشی خوێن بینین یان خوێن بەربوون دەبێت، ئەمە زیاترە و ئافرەتانە روودەدات کە خۆیان پشت گوێ دەخەن و سەردانی دکتۆر ناکەن.

جۆرەکانی هەوکردن:
هەوکردن زۆر جۆری هەیە، بەڵام گرنگترین سێ جۆر کە پێویستە پشتگوێ نەخرێت ئەمانەیە:

یەکەم:
جۆری فەتریات(برینی بچووک) ٣٠-٤٠٪ ئەم حاڵەتە، تووشی خوران و بینینی لەکەی سپی دەبێت کە وەک کلینیکس یان کاغەز دێتە خوارێ، کە نیشانەی هەوکردنی زۆرە.

دووەم:جۆری بەکتریا

ئەمجۆرەش تا ئەندازەیە وەک فەتریاتە کە ٣٠-٤٠-٪رەنگی ئاوی دەردراوی لەشی ژن، دەگۆڕدرێت و دەبێتە رەنگی سەوز یان بۆنی لەشی ئافرەتەکە زۆر ناخۆش دەبێت.

سێیەم : تووشی قوڵایی رەحمی ئافرەت دەبێت، کە خانه‌كانى دەگۆڕێت و لەگەڵ ئەوەش تووشی خوێن بینین دەبێت لەکاتی سێکس.

هۆکاری دروستبوونی هەوکردن :

هۆکاری دروستبوونی هەوکردن زۆرن، لەوانە دابەزینی بەرگری لەشی ئافرەتە، کە بە دەرمان وەرگرتن، سترێس و …بەرگری لەش دادەبەزێت، چونکە کاتێک لەشی مرۆڤ لاواز بوو ئەو هەوکردنە دروست دەبێت، ئەویش فەتریات یان بەکتریایە.

زۆربەی ئافرەت کە بەرگری لەشیان دادەبەزێت، تووشی خووران و هەوکردنێکی زۆر دەبێت لە پێش سووڕی مانگانە بە ماوەیەکی کەم سێ چوار رۆژ، یان پاش سووڕی مانگانە پەیوەندی بە گۆڕانی کاری هۆرمۆنە لە پاش سووڕی مانگانە. بەگوێرەی ئافرەت دەگۆڕێت، کە ئەگەر خوورشتى زۆر بۆ دەتوانێ کرێمێک بەکار بهێنێت یان پشوودرێژ بێت لەگەڵ سووڕی مانگانەکەدا چاک دەبێت یان یەک دوو رۆژ پاش سووڕی مانگانەکەی ئاسایی دەبێتەوە.

هۆکاری تریش هەن، وەک ئەوەی هەندێک ئافرەت هەن ئەو ناوچەیەی زۆر دەشوات و زۆر ماددەی بۆ بەکار دەهێنێ و ئەم کارەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەکتریا بەسوودەکان دەکوژێت و ناهێڵێ کاری خۆیان بکەن و ئەو ناوچەیە خاوێن بکاتەوە.

ئەگەریش ئافرەتێک هەوکردنی گورچیلە و میزڵدانی هەبێ هۆکارێکە بۆ تووشکردنی ئافرەتەکە بەم هەوکردن لەم ناوچەیە.

لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە جۆرێک هەوکردن هەیە تووشی گۆڕانى خانه‌كانى دەکات لە سەرەتای رەحم  ئافرەت و ئەو کاتەی سێکس دەکات تووشی خوێنبەربوون دەبێت. بۆیە پێویستە ئافرەت ساڵێک جارێک سەردانی دکتۆر بکات و بۆ پشکنینی قوڵایی رەحم و چارەسەری بکات بە دەرمان یان زەرع کردن.

هەندێکیش هەوکردن هەیە لە پیاو بۆ ئافرەت دەچێ یان لە ئافرەتەوە بۆ پیاو دەچێت و لەبەر ئەوەش ئافرەت زوو زوو تووشی هەوکردن دەبن، بۆیە ئەگەر وابوو پێویستە پیاوەکەش پشكنین بکات و هەردووکیان پێکەوە چارەسەر وەربگرن.

دەرمانی هەوکردن

سەبارەت بە چارەسەرکردنی هەوکردن، پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت و بزانرێت چ جۆرە هەوکردنێک یان بەکتریایەکە، لەسەر ئەوە دەرمان وەربگیردرێت و ئەو ناوچەیە بە پاکوخاوێنی رابگیریێت، بەڵام نەک زۆر زیادەڕۆیی تێدا بکرێت.

هەروەها چەوری و شیرینیش کەم بکرێتەوە، چونکە کاریگەری هەیە لەسەر به‌کتریا باشەکان، بۆیە تا دەکرێت بەرهەمە شیرەمەنییەکان بخورێت وەک ماست و پەنیر و شیر و هتد. چونکە ئەوانە بەکتریاکە توند و بە هێزتر دەکات.

جیا لەوانەش دکتۆر لەسەر نەخۆش بڕیار دەدات، چونکە دەبێ بزانە کە هەوکردنەکە بەکتریایە یان فەتریات و هەروەها خۆیان لە سترێس دووربخەنەوە.     

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین